به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ڕژیمی زایونی ڕۆژی چوارشەمە بە ڕەت کرانەوەی وتەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی سەبارەت بە گەڵاڵەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە گەڵاڵەی هاوپەیوەند بە سازکرانی شارۆچکە زایونی نشینەکان لە کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەن گەڵاڵەیەکی نوێ نیە .
وەزارتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند 98 یەکەی نیشتەجێ بوونی پەسەن کراوە لە شارۆچکەی هەنووکەیی جیلۆ مەودای نێوان بیت لەحم و قۆدسی ڕۆژهەڵاتی ساز دەکرێت و سنوورەکانی شارەوانی یان نیشانەکانی جۆگرافیای ناگۆڕدرێت .
ڕژیمی ئیسرائیل بە نیازە شارۆچکەی جیلۆ تا باشووری ڕۆژهەڵاتی قۆدس پەرە پێی بدات لە ڕاستیدا ئەوە بەشێک لە گەڵاڵەیەکی گەورەیە کە سێ ساڵ لەمەوبەر پەسەن کرا و بە و پێیە 1200 یەکەی نیشتەجێ بوون ساز دەکرێت .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە بڕیاری ڕژیمی زایونی بۆ جێ بە جێ کرانی گەڵاڵەی ساز کرانی 300 یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێ لە کەرتی ڕۆژئاوایی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند ئەو کارە خەسار ئەدات لە ئاسۆی ڕێگاچارەی پێکێنانی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل .
ئامانجی ڕژیمی زایونی لە دامەزرانی شارۆچە زایونیەکان گۆڕینی چینی حەشیمەتی و داڕشتی جوگرافیایی ناوچە فەلەستینیەکان و سیمای جوولە کە کردنی ئەو ناوچانە بە مەبەستی مسوگەر کردنی داگیرکاری ئەو ڕژیمە لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی سەرزەوینە داگیر کراوەکانی فەلەستینە ....
کۆتایی کورتە نامە/310